٢٥ هەزار هێکتار لە دارستانەکانی داربەڕووی زاگرۆس بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ڕژیم تووشی نەخۆشیی “پەپوولەی سپیی گەڵاخۆر” بوون، بە جۆرێک کە لە هەر ١٠ دار، ٨ دار لە حاڵی وشکبوون و لەنێوچووندان. دارستانەکانی زاگرۆس کە ڕووبەرەکەیان زیاتر لە پێنج ملیۆن هێکتارە، یەکێکە لە گرنگترین شوێنەکانی گەشەی ڕووەک لە ئێراندا . داربەڕوو جۆری باڵای دارەکانی دارستانەکانی زاگرۆسە. دابینکردنی ٤٠ لە سەدی ئاوی ئێران بەندە بە دارستانەکانی داربەڕووی زاگرۆسەوە. بەرزی جۆراوجۆری زیندوو و ڕووەک، گرنگی لە گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی کەشوهەوا، پاراستنی سەرچاوەکانی خاک و ڕێگریکردن لە روتانەوە و پووکانی زەوی ئەرکەکانی دیکەی ئەم دارستانانەن.
لە کۆی پانتایی ملیۆنێک و ٥٥٥ هەزار هێکتاری پارێزگای کۆهگیلویە و بۆیرئەحمەد، ملیۆنێک و ٣٩٥ هەزار هێکتاری دارستان و لەوەڕگەیە و دارستانەکانی بە زۆرترین ڕێژە، تووشی ئەو نەخۆشییە بوون. وشکەساڵی، جۆری سەمپاشی، نەخۆشیی لەڕادەبەدرەی مەزرا و باخەکان بووەتە هۆی ئەوەیکە ڕۆژ بە دوای ڕۆژ دۆخی ئەو دارستانانە بەرەو خراپی بڕوات و لە ئەگەری ئەوەیکە ئەو نەخۆشییە چارەسەر نەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا بەشێکی زۆر لەو دارستانانە لە ناو دەچن.