زیاتر لە هەزاران پرۆژەی نیوەکارە لە پارێزگای سنە
شەممە ۰۴-۰۴-۱۴۰۱   |  25-06-2022
بە وتەی بەرپرسانی بێدەرەتانی ڕژیم لە ئۆستانی سنە، ١ هەزار و ٧٤٢ پرۆژەی نیوەکارە لەو پارێزگایەدا بوونی هەیە کە بۆ تەواوکردنی ئەو پرۆژانە بڕی پێنج هەزار و ٣٦٠ میلیارد تمەن تێچوو پێویستە.
لە ئێستادا ٢٨٤ پرۆژە کە هەتا ٧٠ لەسەد کاریان تەواو بووە لەو ئۆستانەدا هەیە کە بۆ تەواوکردنی ئەو پرۆژانە بڕی ٩٦٠ ملیۆن تمەن تێچوو پێویستە و چەندین پرۆژەی دیکەش کە هەتا ٣٠ لەسەد کاریان تەواو بووە، بەهۆی نەبوونی تێچوو کاریان بە ناتەواوی ماوەتەوە.
زۆربەی ئەو پرۆژانە ماوەی شازدە ساڵە لە بواری جێبەجێکردندان کە هەتا ئێستا کاریان تەواو نەبووە. جەمعییەتی پارێزگای سنە بە ١٠ شار و ١ هەزار و ٦٧٧ گوند، ملیۆنێک و ٦٠٣ هەزار کەسە.