کرێکارانى پڕۆژەى “داربەست به‌ند”ی شیركه‌تی “ئەکسیر” لە فازى ١٤ى عەسەلوویە، ڕۆژی هه‌ینی ٣ی پووشپه‌ڕ، له‌ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی كرێكارانی “داربه‌ست به‌ند”ی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی بوون.
کرێکارانى پڕۆژەى “داربەست بەند”ى سه‌نعه‌تی نەوت و گاز و پترۆشیمى، خوازیارى چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشوودان و هه‌روه‌ها دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ته‌كمیلین. به‌ڵام خاوه‌نكار وێڕای چه‌ندین جار مانگرتن و كۆبوونه‌وه له جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان خۆده‌بوێرن. جێگای ئاماژه‌یه كه تا ئێستا ١٤ شیركه‌تی چالاك له پڕۆژه‌كانی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی باشووری ئێران په‌یوه‌ستی ئه‌و مانگرتنه بوون.