فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕەزایەتی دانیشتووانی شاری شنۆ
یەکشەممە ۰۵-۰۴-۱۴۰۱   |  26-06-2022

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٤ی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی شاری شنۆ، بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا، لە بەرانبەر کەمبوونی نان و قەرەبالغ بوونی سەرەی نانەواخانەکان ناڕەزایەتییان دەربڕییوە و ڕایانگەیاندووە؛ هەموو ڕۆژێک ناچارن بۆ کڕینی نان ماوەیەکی زۆر لە سەفی نانەواخانەکاندا بمێنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خەڵکی شاری شنۆ ناچارن هەموو ڕۆژێک بۆ کڕینی نان ماوەیەکی زۆر لە سه‌ره‌ی نانەواخانەکاندا بمێننەوە و ئەمەش ژیان و کاری ڕۆژانەیانی بەتەواوەتی تووشی گرفت کردووە. جیگای ئاماژەیە ماوەی یەک حەفتەیە ئەم دۆخە لە شاری شنۆ بەردەوامە و لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمەوە هیچ پلانێك بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.