ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی پڕۆژه‌یی “عایەق كار” له شێركه‌ته‌كانی پترۆشیمی، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رانبه‌ر كه‌می ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پڕۆژه‌یی نه‌وت به له‌به‌رچاو گرتنی هه‌ڵاوسان و گرانی لەرادە بەدەری مادده خۆراكیه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، خوازیاری زیاد كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی ئه‌و هه‌ڵاوسان و گرانییه بوون كه وڵاتی گرتووه‌ته‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به‌شێك له كرێكارانی پڕۆژه‌یی له به‌شی نه‌وت، گاز و پتروشیمی كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرابوو، دیسانه‌وه پێداگریان له‌سه‌ر خواسته‌كانیان كرد و له دژی چه‌واشه‌كاری به‌رپرسانی ڕژیم و خاوه‌نكاره‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.