فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی پرۆژه‌یی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی
دوشەممە ۰۶-۰۴-۱۴۰۱   |  27-06-2022

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كرێكارانی پرۆژه‌یی چالاك له‌ 16 شیركه‌تی په‌یمانكاری ناوچه‌ نه‌وتییه‌كانی جنوبی ئێران بە مانگرتنی سه‌راسه‌ریەوە پەیوەست بوون. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی پڕۆژه‌یی له‌ پترۆشیمی “هنگام” و كرێكارانی پرۆژه‌ی فازی ٢ی پترۆشیمی ئابادان، په‌یوه‌ستی ئه‌و مانگرتنه‌ بوون.
كرێكارانی پرۆژه‌یی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی كه‌ له‌ ڕۆژی ١ی مانگی پووشپه‌ڕه‌وه‌ و به‌پێی بانگهێشتی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی په‌یمانی نه‌وت، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌، خوازیاری چوونه ‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه ‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشوودان و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.