مانگرتنی کرێکارانی شیرکەتی ئیران ئۆفۆقی دێهلۆران
دوشەممە ۰۶-۰۴-۱۴۰۱   |  27-06-2022
رۆژی دووشه‌ممه ٦ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شیركه‌تی “ئێران ئۆفۆق”ی دێهلۆڕان، له‌ناڕه‌زایه‌تی به وەرنەگرتنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی پێنج مانگه شۆفێرانی ئه‌و شیركه‌ته هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه و كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه‌ش ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه و خاوه‌نكار ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێده‌دات. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیانن و ده‌ڵێن: له‌م باروودۆخه خراپه ئابوورییه‌دا به‌هۆی وەدواکەوتنی حهقدهستەکانمان، بژێوی خۆمان و بنه‌ماڵه‌كانمان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسیه‌وه.