لە سەدا ٩٠ی خەلکی سوریە لە ژێر هێڵی هەژاریدا ژیان دەبەنەسەر
شەممە ۱۱-۰۴-۱۴۰۱   |  02-07-2022

نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی بارودۆخی سوریەوە هۆشداری دا و داوای بەهەناوە چوونی بەپەلە بۆ هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە دەكات. سیترۆس سیتڤان، وتەبێژی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاویكردووەتەوە، ١٤ ملیۆن و٦٠٠ هەزار كەس لە سوریە پێویستیان بە هاوكاری مرۆیی هەیە، هاوكات نووسینگەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هەماهەنگیی كاروباری مرۆیی ڕایگەیاندووە بۆ هاوكاریكردنی بەپەلەی لێقەوماوانی سوریە پێویستیان بە زیاتر لە ٤ ملیارد دۆلار هەیە.
سیترۆس سیتڤان ئاماژەی بەوەشكردووە، سەدی ٩٠ی هاوڵاتییانی سوریە لە ژێر هێڵی هەژار ژیان دەگوزەرێنن و بارودۆخیان زۆر خرایە.