
پەیامی گەیشتووی کاناڵی سەربەخۆی کرێکارانی حەوت تەپە
وێڕای سڵاو بۆ هەموو خوێنەران. لە فەزای مەجازیدا چەندین بابەتم بینی کە سەبارەت بە پەیامەکانی کاناڵی سەربەخۆی حەوت تەپە لەسەر مەسائیلی سیاسی ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو. یەکیان ڕایگەیاندبوو کە “بۆچی کاناڵی کرێکارانی حەوت تەپە، لەسەر قسەکانی ڕەزا پەهلەوی بابەتی ڕەخنەگرانەی بڵاوکردووەتەوە. وتبووی کە کرێکاران نابێ توندڕەوی بکەن، جارێ ڕەزا پەهلەوی تەئید بکەن تا بزانین دواتر چ دەبێت.”! کەسێکی¬تر نووسیبووی: “ئەم قسانە کە کرێکاران خوازیاری حکوومەتی شۆرایی و سپاردنی کامڵی دەسەڵاتن بە حکوومەتێک کە زۆرینەی کرێکارییە، تەنیا یەک درووشمە و وەک قسەی چریکەکانی زەمانی شا وایە.” یەکی تر وتبووی: “بەڕاستی چ پەیوەندییەکی بە کرێکارانەوە هەیە کە باسی ئەم مەسائیلە دەکەن. کرێکاران دەبێ یارمەتیدەر بن تا ئێمە لەم باروودۆخەی ئێستا تێپەڕین و کەسایەتییە سیاسییە ناسراوەکانیان (بۆ ئەم کەسانە) ڕێبەری بگرنە دەست و ئێمەش بەڵێن دەدەین کە ئیجازە بە کرێکاران دەدەین تا ئیتحادییە و سەندیکایان هەبێت. کرێکاران (و موعەلیمان و باقییەکەیان) “ئەبێ” مانگرتنی سەرانسەری بەڕێوەببەن تا ئەم دەسەڵاتەی ئێستا بڕووخێت بەڵام دەخاڵەت لە چارەنووسی سیاسی دەبێت بە “شارەزایان”ی سیاسی کە لە دەرەوەی وڵاتن بسپێرن.”! کەسێکی تریش لە سوخەنڕانییەکدا ڕایگەیاندبوو: “بێجگەلە ڕەزا پەهلەوی کەسێکی تر ناناسێت کە بتوانێ هاودڵی پێک بێنێت و ئەوەیکە هێندێک دەڵێن کرێکاران و چالاکانی کرێکاری دەتوانن ڕێبەریی کۆمەڵگە بکەن قسەیەکی مەنتقی نییە”. ئەم کەسە ناوی سپیدە قولیان بە حاڵەتێکی تەمەسخورەوە دەڵێت و تەوزەیح دەدات کە ئەم کەسانە ناتوانن ڕێبەری بکەن و دواتریش بەوە دەگات کە تەنیا پەهلەوی دەبێ بێتە مەیدان.
ئەم قسانەی کە باسم کرد لەلایەن کەسانی جۆراوجۆرەوە وتراوە. بەکورتی، ئەم کەسانە کرێکار بە ئامرازی ڕووخاندنی دەسەڵات دەزانن کە دەبێ یارمەتییان بدەن تا ئەوان بە دەسەڵات بگەن! بۆ ئەوان، کرێکاران شعووری سیاسی و توانای ڕێبەرییان نییە و دەبێ تەنیا بۆ گرووپێک لە ئەربابان سەری تەعزیم دانەوێنن! لە ڕوانگەی ئەم کەسانەوە، کرێکاران تەنیا ڕێگای خۆ یەکلاکردنەوە لەگەڵ حکوومەتی ئێستان، بەڵام ناتوانن لە حکوومەتی دواتردا، ڕۆڵی ڕێبەرییان بێت و دەبێت تەنیا یارمەتی بدەن کە ئەم دەسەڵاتە بڕووخێت و باقیی کارەکان بە کەسانێکی وەک پەهلەوی یان ڕەجەوی یان شۆرای گوزار یان کۆماریخوازان یان ئەحزاب و جەریاناتی جۆراوجۆر و عاشقی سەرمایەداری بسپێرن و ئەوان بڕیاریان بۆ دەرکەن و ئەگەر بڕیاریشیان دا کرێکارانیش لە بڕیارەکەیان ئاگادار بکەنەوە!
ئەم دیدگایە لە خزمەت دەزگای سەرمایەداری دایە. ئێمە نەتەنیا لە بواری فیکرییەوە قەبووڵی ناکەین کە هێزی ناڕەزایەتیی ئێمە بۆ جێگۆڕینی ئەم گرووپەی سەرمایەداری لەگەڵ گرووپێکی تر بە هەدەڕ بڕوات، بەڵکوو لەو جێگەوە کە هێزی سەرەکی و چارەنووسسازیشین، ئیجازە نادەین ببینە ئامراز و وەسیلەی بەدەسەڵات گەیشتنی ژومارەیەک مفتەخۆری دیکە.
وەرن با هەڵیسەنگێنین. ڕەزا پەهلەوی یان فڵان ڕێبەریی غایبی فڵان سازمان، یان فڵان کەسانی دانیشتوو لە مودیریەتی گەشت و گوزار یان هەر کامێک لەو کەسانە لە نەزەر بگرن. فەڕز بکەن یەکێک لەمانە وەک ڕێبەری داهاتوو دیانهەوێ بە کۆمەڵگە بناسێنن. ئەوان زۆر فێڵبازانە دەڵێن، ئەگەر قەبووڵتان نییە پەس بڵێن کە ئێوە چ بەدیل و جێنشینێکتان هەیە؟ ئێمە هەزاران بەدیلمان هەیە بۆ نموونە سپیدە قولیان. بە ڕای ئێوە ئەم خانمە جەوان و بەتوانا و وشیار و کۆڵنەدەرە کە بەڕاستی ژیانی خۆی بۆ خەبات تەرخان کردووە، سەرترە یان ڕەزا پەهلەوی؟ ڕەزا پەهلەوی هەر ئێستاش دەبێ دادگایی بکرێت چونکە سەروەت و ماڵی خەڵکی نەگەڕاندووەتە ئێران. بەڵام بێگومان چالاکانی سەربەخۆی ئێران و ئەندامانی تەشکیلات و چالاکانی موعەلیمان و کرێکاران، هەر هەموویان شایستەگی و توانای ئەوەیان هەیە کە لە شۆرای ڕێبەریی کۆمەڵگەدا بن.
سەدان و هەزاران ئینسانی خەباتکار و بەتوانای وەک زیندانییانی سیاسی، ملیۆنان بەرابەر تواناتر و شایستەترن بۆ بوون بە ڕێبەریی کۆمەڵگە، تا کەسانێکی وەک خانەوادەی ڕەجەوی یان پەهلەوی. هەموو ئەم مودەعییانەی ڕێبەری کۆبکەیەوە نابنە تاری موویەکی چالاکێکی کرێکاری و ئەندامێکی ڕێکخراوی سەربەخۆی سینفی و کرێکاری! مەگەر ئێمە گەوجین کە دەتانهەێ لەناو مشتێک گەندەڵ، قازانج پەرست و هەلپەرستت و نۆکەر و بێتوانادا ڕێبەر بۆ ئێمە بتاشن؟
گەلێک کەسی خەباتکار و سالم هەن کە لە هەزاری وەک پەهلەوی و ڕەجەوی و ئەمسالیان بائەرزشتر و بە تواناترن. هەڵبەت شۆرای ڕێبەری دەبێت نوێنەری سنفە جۆراوجۆرەکان بێت بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەیکە باوەڕی شەخسیی کەسەکان چ بێت. هێندێک کەس چۆن شەرم نایانگرێت کاتێک ئەم “مەجمووعە” خەباتکارە سیاسییەمان هەیە کە توانای مودیرییەتی نەک هەر ئێران بەڵکوو هەموو جیهانیان هەیە، دێن و چەند کەسی تەن پەروەر و مفتەخۆر و قورمارباز و نۆکەری دەسەڵاتەکانی تر وەک ڕێبەری داهاتوو دەناسێنن؟ ئێمە بێگومان لە دواڕۆژدا ڕەزا پەهلەوی و خاوەرییەکان و شەمعخانییەکان و باقیی بەرپرسانی حکوومەتی بانگهێتشی دادگا دەکەین. ئەمانە هەر هەموویان هەم ماڵی و هەم مەعنەوی قەزرداری کۆمەڵگەن و دبێت موحاکمە بکرێن. هێندێک لە چالاکانی سیاسیی نەیاری حکوومەت، یان کەم ئاگاهن یان بەرژەوەندییان وا دەخوازێت کە بەئانقەست، خەباتی سیاسی و خەباتکارانی سیاسیی ئێمە بە سووک چاو لێ بکەن و حاشای لێ بکەن و پاشان لەناو دۆستان و نزیکانی فیکریی خۆیاندا بۆ ئێمە ڕێبەری دیاری بکەن! نا، گشت کایە سیاسییەکەتان هەڵەیە. ئێمە خۆمان قابلییەتی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەمان هەیە.
ێێمە بەشوێن ڕێبەرییەکی تایبەتەوە نین. بەڵکوو ئێمە پێویستمان بە سیستمێکی نوێنەرایەتیی شۆرایی هەیە. چۆن؟
فەرز بکەن ئێمە شۆرایەکی نوێنەرایەتی – ڕێبەری سەرانسەریمان هەبێت کە ٣٠٠ کەس لە کۆنفڕانسەکەیدا بەشداری دەکەن و دواتر هەیئەتێکی سی کەسی هەڵدەبژێرن کە لەلایەن ئەم کۆنفڕانسە سەرانسەرییەوە، بتوانن سیاسەت گوزارییەکان مودیرییەت بکەن.
ئەم شۆرای نوێنەرایەتییە سێسەد کەسییە دەتووانێت ساڵی یەک یان دوو جار یان دە جار یان هەرچەند جارێک کە بە زەروورەتی زانی، جەلەسە دابنێت. پێویست ناکا جەلەسەکانیش حزووری بن، ئەمڕۆکە بەئاسانی و بەشێوەی ئانلاین جەلەسە دادەندرێت. هەیئەتی هەڵبژێردراوی سی کەسی بەرپرسی بەڕێوەبردنی سیاسەت گوزاری و جێبەجێکردنی کاروباری سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، ئامووزشی و بێهداشتی و هیترن. بەڕواڵەت شێوەی هەیئەتی دەوڵەتی هەیە بەڵام بەم جیاوازییە ئەساسییەوە کە ئەم هەیئەتە نوێنەرایەتییە، نوێنەری سێسەد کەسە کە ئەم سێسەد کەسەش خۆیان بەشێوەی ڕاستەوخۆ نوێنەری زۆرینەی کۆمەڵگە واتە نزیکەی ٧٠ ملیۆن کەسن. بەوە دەڵێن دیموکراسیی ڕاستەوخۆ و دەخاڵەتی واقعیی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش لە چارەنووسیی خۆیاندا.
توێژە جۆراوجۆرەکانی موزدبگیران و زەحمەتکێشان(واتە چینی کرێکار) هەر کامیان خۆیان بۆ ئەندامیەتی لە شۆرای سەرانسەریدا هەڵدەبژێرن. مەسەلەن لە موعەلمیان چەند کەس، لە پەرستاران، لە کرێکارانی سەنعەتی، خزمەتگوزاری، کەشاوەرزی، گواستنەوە، نەوت و گاز و باقیی توێژ و سینفە جۆراوجۆرە کاری و پیشەییەکان لەناو خۆیاندا نوێنەرانێک هەڵدەبژێرن. بەبێ هیچ پێش مەرج و دیاریکردن و تەئیدی سەڵاحییەتێک. هەر کەسێک کە خۆیان قەبووڵیان بێت. مەسەلەن دەیان توێژ و سینفی جۆراوجۆر هەرکامێکیان بە میزانی وەزنی جەمعییەتیان لە وڵاتدا لە شۆرای سەرانسەریدا بەشدار دەبن.
هەموو ئەم چالاکە کرێکاری و موعەلیمانە، مەسەلەن هەر ئەم ئازیزانە کە پێشتر چووبوونە زندان و یان ئێستا لە زینداندان و یان ئوسوولەن هەر کەسێک کە هەمان توێژ و سیف کە بە نوێنەرایەتی خۆیان قەبووڵیانە دەتوانن لە شۆرای سەرانسەریدا ببنە ئەندام. ئەم سینفانە جەمعییەتێکی نزیک بە ٨٠ ملیۆنی کۆمەڵگە پێک دێنن. لەم حاڵەتەدا ئێمە شۆرایەکی سەرانسەریمان دەبێت کە نوێنەرایەتیی زۆرینەی کۆمەڵگە دەکات وبێگومان دیموکراسیی لەوە قووڵتر و باشتر بوونی نییە. هەیئەتی نوێنەرایەتی و هەیئەتی ڕێبەریش لەڕێگەی هەڵبژاردنی ئەم شۆرایە دیاری دەکرێت. مەسەلەن لە حەوت تەپە ئیسماعیل بەخشی کاندید دەکرێت. هەڵبەت ئەگەر کرێکارانی بەشی سەنعەتی کەشاوەرزی قەبووڵی بکەن. مەسەلەن ئەندامی ناوەندە سینفییەکان کاندید دەبن. موعەلیمانی ئێران خۆیان بڕیار دەدەن کە کام یەک مەسەلەن بەهەشتی، باغانی، عەبدی، یان هەر کەسێکی دیکە ببێتە نوێنەری موعەلیمان لە شۆرای سەرانسەریدا و هەر بەم جۆرە باقی سینف و توێژەکانی دیکە چالاکی دەکەن تا شۆرای سەرانسەریی سێسەد کەسی تەکمیل دەبێت.
لەم شێوازە لە حکوومەتی شۆراییدا، دەسەڵاتی ڕاستەوخۆ لە هەموو ئاستەکاندا لە کارخانە و ناوەندەکانی کار تا گەڕەک و شار و ناوچەکان، لە شۆراکانی خەڵکەوە تا سازمان و فیدراسیۆن و کۆنگرەی باڵای شۆراکان لە سەرانسەری وڵات، وەک ئازادترین و پێشکەوتووترین شکڵی دەسەڵات، دەخاڵەتی هاووڵاتییان لە سیاسەتدا دابین دەکات.
ئەمە باشترین شکڵی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەیە. بۆچی دەبێت فڵان مەلا و مەلازادە، شازادە، یان هەر هێزێکی مفتەخۆری دیکە، ڕێبەریی کۆمەڵگە بکات؟ هەموو ئەو قسانەی کە دەڵێن کرێکاران لە کاروبار و باسی سیاسیدا دەخاڵەت نەکەن و دەڵێن تەنیا ناڕەزایەتی و مانگرتن بەڕێوەبەرن و کاریان بە باقیی شتەکانی تر نەبێت، بەو خاترەیە کە دەیانهەوێ ئێمە ئامراز و سەربازی بەدەسەڵات گەشتن بین. نا، ئێمە خۆمان نوێنەران و ڕێبەرانێکمان هەیە کە دتوانن کۆمەڵگە بە باشترین شێوەی مومکین مودیریەت و ڕێبەری بکەن. ئێمەتان دەوێت بۆ ئەوەیکە مانگرتنی سەرتاسەری بەڕێوەبەرین تا دواتر ئێوە بەدەسەڵات بگەن؟ ئێمە بۆ خۆمان بۆ بەرژەوەندی خۆمان، بەرنامەمان هەیە و نوێنەرمان هەیە و دەتوانین گرووپ و هەیئەتی ڕێبەری و شۆرای سەرانسەری خۆمان هەڵبژێرین.