فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی نارەزایەتی سه‌راسه‌ری خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ چه‌ندین شاری ئێران
یەکشەممە ۱۲-۰۴-۱۴۰۱   |  03-07-2022

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی ئه‌راك، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، شووش، شووشته‌ر، كه‌ره‌ج، كرمان، دزفوول، زه‌نجان، ساری و ده‌یان شاری دیكه‌ له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ و پاشان ڕپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ناڕازی له‌ شاری ئه‌راك به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی ” له‌ژێر باری ستەم ژیان ناكه‌ین، گیانفیدای ڕێگه‌ی ئازادین” خۆپێشاندانێكی به‌ڕینیان به‌ڕێوه‌برد. له‌شاری شووش خانه‌نشینكراوان به‌ له‌به‌ركردنی كفن و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه‌ به‌رپرسانی باڵای ڕژیم، خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون. به‌پێی ئه‌و گرته‌ ویدیویانەی بەدەستمان گەیشتوون، هێزه‌كانی پۆلیس له‌ چه‌ندین شار هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر خۆپێشانده‌ران و به‌شداربووان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی “بێ شه‌ره‌ف، بێ شه‌ره‌ف” وڵامی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره ‌كانی ڕژیمیان داوه‌ته‌وه‌.