درێژەی خۆپیشاندانی بەربڵاوی سەندیکا کرێکاریەکان له وڵاتی کۆرەی جنوبی
دوشەممە ۱۳-۰۴-۱۴۰۱   |  04-07-2022

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ پووشپەر، یه‌كێتی بازرگانی و كۆنفدراسیۆنی كۆرەی جنوبی و گرووپی ئەسڵی چه‌تری كرێكاری، سه‌ره‌ڕای گه‌رمی كه‌ش و هه‌وا به به‌شداری زیاتر له ٥٠ هه‌زار كه‌س خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌رییان له شه‌قامه‌كانی “سئوول” پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه برد.به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان له‌و خۆپیشاندانه‌دا داوایان له ده‌وڵه‌تی نوێ و به‌تایبه‌تی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته كردووه كه بارودۆخی ژیانی كرێكاران باشتر بكات و هه‌لی كار بۆ گه‌نجانی ئه‌و وڵاته بڕه‌خسێنێت. شایانی باسه ئه‌م خۆپیشاندانه ڕۆژی شه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو به درووشمی “كرێكار نامرێت” ده‌ستی پێكرد و ئه‌مه یه‌كه‌مین خۆپیشاندانی به‌ربڵاوی كرێكاریه كه له پاش ده‌ستبه‌كاربوونی ده‌وڵه‌تی نوێی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه چووه.