فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی کۆبوونەوەی نارەزایەتی خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی
دوشەممە ۱۳-۰۴-۱۴۰۱   |  04-07-2022

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی پووشپەڕ، بەشێک لە خانەنشینکراوانی ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتی سەبارەت بە بارودۆخی خراپی ژیان و گوزەرانیان لە چەندین شاری ئێران و کوردستان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
ناڕازییان لە شارەکانی “کرمانشاە، ئەراک، شووشتەر، ئەهواز، دۆروود و ڕەشت” بە دانی دروشم دژی بێکیفایەتیی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی.
ڕژیم وەک هەمیشە بە جێگیرکردنی هێزە سەرکوتکەرەکانی لە شەقامەکانی ئەو شارانە، هەوڵی دا پێش بە کۆبوونەوی ناڕازییان بگرێت.
ناڕەزایەتیی خانەنشینکراوان لە کاتێکدایە کە بەپێی ئاماری ناوەندی ئاماری رژیم، نرخی هەڵاوسان لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ بەنیسبەت بیست ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو هەڵکشانی هەبووە.