ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی كارخانه‌ی “سه‌به‌لان پارچه”ی ئه‌رده‌بیل له ناڕه‌زایه‌تی به نەهاتنەوە سەر کاری ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ده‌ركراوی ئه‌و كارخانه‌یه ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له شوێنی كاره‌كانیان كۆ بوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.
به‌وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی مانگرتوو، بارودۆخی كرێكارانی ده‌ركراوی ئه‌و كارخانه‌یه به تێپه‌ڕبوونی ٤٥ ڕۆژ له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و كارخانه‌یه، هێشتا به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و نهگڕاونهتهوه سه‌ر كاره‌كانیان. جێگای ئاماژه‌یه له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ ئه‌و كارخانه‌یه داخرا و به‌هۆی چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی كرێكاران، دیسانه‌وه ئه‌و كارخانه‌یه كاره‌كانی ده‌ستپێكرده‌وه. شایانی باسه له كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاری ئه‌و كارخانه‌یه هه‌تا ئێستا ٢٨٠ كرێكار چاره‌نووسی كاركردنیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و پێیان ڕانه‌گه‌یێندراوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.