مانگرتنی كرێكارانی بەشی نه‌وت و گاز لە نروژ
چوارشەممە ۱۵-۰۴-۱۴۰۱   |  06-07-2022

ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی به‌شی نه‌وت و گازی وڵاتی نروژ ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و داوای زیاد كردنی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتنی ئه‌و كرێكارانه كه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وە ده‌ستی پێكردووه له ئه‌گه‌ری وڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتە به داواكارییه‌كانی یه‌كێتی كرێكارانی به‌شی نه‌وت و گاز، له ڕۆژانی داهاتوودا به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز له‌و وڵاته ڕاده‌وه‌ستێت. جێگای ئاماژه‌یه ڕۆژی سێشه‌ممه ٨٩ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و هه‌روه‌ها ٢٥ له‌سه‌دی به‌رهه‌مهێنانی گاز به‌هۆی ئه‌و مانگرتنه‌وه، كه‌می كردووه.