فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نارەزایەتی رۆژانەی خەڵکی کوردوستان و ئێران
هەینی ۱۷-۰۴-۱۴۰۱   |  08-07-2022

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی پووشپەڕ پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی و دەرمانی لە شاری “کرمانشا” سەبارەت بە دەرکردن و کەمکردنەوەی کادری دەرمان لە دوای کەمبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا ناڕەزایەتییان دەربڕی.
هاوکات کارمەندانی تەندروستی و دەرمانی “خوڕەم ئاباد” لە پارێزگای “لوڕستان” بە هۆی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
پەرەستارانی مانگرتوو ڕایانگەیاند : ” دوێنێ قارەمان بووین ئەمڕۆ خانەنشین. دەبینن ئەو بەرپرسانە چییان لە ئێمە کردووە، سەردەمێک قارەمان بووین و پارێزەری لەشساغی بووین! ئێستا چی؟! هیچ بەرپرسێک بیر لەوە ناکاتەوە کە ئایا ئێمە نانی شەومان هەیە یان نا؟ یان شەرمەزاری بنەماڵەکەمانین یان نا؟ ڕوونە کە بۆیان گرینگ نییە”.
لەلایەکی ترەوە خەنەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە “کرمانشا، شووش، خوزستان، لوڕستان، ئیسفەهان، کرمان و چوارمەحاڵی بەختیاری”، بەهۆی بێعەداڵەتی و بارودۆخی نالەباری بژێوی ژیانیان، بەردەوام لە حاڵی خۆپیشاندان و ناڕەزیەتی دەردەبڕین دان.