فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جیهان بەرەو برسیەتیەکی مەترسیدار دەڕوات
هەینی ۱۷-۰۴-۱۴۰۱   |  08-07-2022

ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند؛ جیهان لە بەردەم قەیرانی برسیەتیەکی مەترسیداردایە، ئەو ئامانجەی ڕێکخراوەکە هەیەتی بۆ دەربازبوون و بووژانەوەی جیهان تا ساڵی ٢٠٢٢ تادێت زیاتر دووردەکەوێتەوە لە بەدەستهێنانی.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، ژمارەی زەرەرمەندبووانی برسێتی لە جیهاندا بەردەوام لە حاڵی پەرەسەندن دایە، لە ساڵی ٢٠٢١ دا ژمارەی کەسانی برسی لە جیهاندا ٨٢٨ ملیۆن کەس بوو. ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، جیهان بەرەو ئاڕاستەیەکی پێچەوانە دەڕوات لەو پلانەی دانراوە بۆ بووژانەوەی جیهان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەرجەم شێوازەکانی برسێتی لە جیهاندا تا ساڵی ٢٠٣٠.
ئەو ڕاپۆرتە ئاماژە بەوەدەکات، کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ڕێژەکە بازدانێکی گەورەی بەخۆوە بینیوە، لە ساڵی ٢٠٢١ دا ڕێژەکە بۆ لەسەدا ٩،٨ی کۆی دانیشتووانی جیهان بەرزبووەتەوە.