فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانی ڕەزا شەهابی و حەسەن سەعیدی لە مەترسیدایە
هەینی ۱۷-۰۴-۱۴۰۱   |  08-07-2022

ڕەزا شەهابی و حەسەن سەعیدی، دوو ئەندامی سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحید، کە نزیکەی دوو مانگە لە بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین دەستبەسەرن، ڕۆژی ١٧ی پووشپەر، هەرکامەیان ٢٦ و ١٧ هەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنەکەیانن دەبەنە سەر و بارودۆخی جەستەیی هەردووکیان بەرەو خراپتر بوون دەچێت، ئەوەندە خراپ کە لاوازی جەستەیی توند و دابەزاندنی کێش لە یەکەم هەفتەکانی مانگرتن لە خواردن دیار بوو.
ڕەزا شەهابی نەخۆشییە بنەڕەتییەکانی هەیە و پێش مانگرتن لە خواردن، فشاری خوێنی لە هەڵاوساندا بووە و نیوەی لای چەپی دەموچاو و جەستەی بەردەوام بێهێز بووە.