فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئیران جێگای نییگەرانیە
هەینی ۱۷-۰۴-۱۴۰۱   |  08-07-2022

رۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەر، نەرگس مۆحەمەدی وتەبێری کانونی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، لە نامەیەکی سەرئاوەڵەدا بۆ جاوید ڕەحمان، هەوالنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان، بارودۆخی مافی مرۆڤی لە ئیران زۆر مەترسیدار وەسف کرد.
ئەم هەڵسووڕاوە مەدەنیە کە ئێستا لە زیندان دایە،نووسراوێکی بۆ جاوید ڕەحمان نووسیوە؛ کە ماوەی زیاتر لە ٧٥ ڕۆژە ژمارەیەک لە فەرهەنگیان و چالاکانی مافی مامۆستایان لە بەندە ئەمنییەکانی رژیم لە ژێر فشاردان و لە هەمان کاتدا ژمارەیەک چالاکی کرێکاریش لە ژووری تاکەکەسیدا دەستبەسەرن، کە بە واتای “سەرکوتکردنی ئاشکرا”ی دوو سەندیکای کاریگەر دێت.
“نەرگس محەمەدی” ئاماژەی بەوەدا کە دەستبەسەر بوون لە ژووری تاکەکەسی و بێبەشکردنیان لە پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵە، نموونەی ڕوونی “ئەشکەنجەی سپی ” لە دژی چالاکانی مەدەنیە، داوای لە جاوید ڕەحمان کرد کە ڕێوشوێنی کاریگەر لەم ڕووەوە بگرێتەبەر.