درێژەی ناڕەزایەتی خانه‌نشیكراوان له شاری ئه‌هواز
یەکشەممە ۱۹-۰۴-۱۴۰۱   |  10-07-2022
ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی “ته‌ئمینی ئیجتماعی” له شاری ئه‌هواز به وتنه‌وه‌ی چه‌ند دروشمێك له دژی به‌رپرسانی ڕژیم درێژەی بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوان له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به ڕێپێوان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رانبه‌ر ساختمانی ئوستانداری و فه‌رمانداری ئه‌و شاره خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان بوون. جێگای ئاماژه‌یه خانه‌نشینكراوانی ئه‌و شاره له ڕێكه‌وتی ١٦ی جۆزه‌ردانه‌وه هه‌تا ئێستا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه بردووه، بەڵام تا ئێستا له لایه‌ن به‌رپرسانی بێدەرەتانی ڕژیمه‌وه هیچ هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان نه‌دراوە.