هاوڵاتییانی شەنگال داوادەکەن عێراق دان بە جینۆساید دابنێت
دوشەممە ۲۰-۰۴-۱۴۰۱   |  11-07-2022

دوای ئەوەی پەرلمانی ئەڵمان جینۆسایدی ئێزدیدییەکانی بەفەرمی ناساند، هاوڵاتییانی شەنگال داوایان کرد، هەموو وڵاتانی دیکە بە تایبەت عێراق دان بە جینۆسایدەکەدا بنێن و ئەو کەسانەشی هۆکاری جینۆسایدەکە بوون، دادگایی بکرێن.
هاوڵاتییانی شەنگال خۆشحاڵی خۆیان بەم بڕیارە و ئەو ڕاستییە دەردەبڕن کە شەنگال هێنراوەتە بەرنامەی کار، داوا دەکەن وڵاتانی دیکەش ئەو فەرمانە بە جینۆساید بناسن و دەوڵەتی تورکیە وەک شەریکی داعش قبوڵ بکەن.