
ڕووسیە داوای لە کۆماری ئیسلامی کردووە کە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆی بۆ ئەو وڵاتە بنێرێت تا لە شەڕی “ئۆکراینـ”ـدا کەڵکیان لێ وەربگیرێت.
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، “جەک سالیوان” ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ڕایگەیاند؛ تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە کە ڕێژیمی ئیسلامی هیچ فڕۆکەیەکی ڕەوانەی ڕووسیە کردووە یان نا بەڵام ئامریکا هەندێک زانیاری لەسەر ئەوە بەدەست هێناوە کە نیشان دەدات ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی خەریکی فێرکردنی هێزەکانی ڕووسیە بۆ بەکارهێنانی ئەو فڕۆکانەیە.ناوبراو هەروەها باسی لەوە کردووە کە ڕووسیە لە ماوەی ڕابردوودا لە شەڕی ئۆکراین زۆربەی چەکوچۆڵەکانی خۆی بەکارهێناوە و لە ئێستا لەگەڵ کێشەی کەمیی چەکوچۆڵ و ئیمکاناتی نیزامی بەرەوڕوویە. ڕێژیم پێشتریش چەندین جار بە دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ چەکدارانی حووسییەکانی یەمەن ناردبوو کە دژی عەرەبستان کەڵکیان لێ وەرگیراوە.