فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی مه‌مه‌سه‌نی
سێشەممە ۲۱-۰۴-۱۴۰۱   |  12-07-2022

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی مه‌مه‌سه‌نی هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شاری ڕۆسته‌م، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌بوونی به‌ڵێنی به‌رپرسانی ڕژیم سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و كارخانه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌و كۆبوونه‌وه‌دا كرێكاران خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌و كارخانه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و كارخانه‌یه‌ بوون و داوای وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان كردووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ به‌رپرسانی ڕژیمی ئوستانی فارس له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌رده‌وام به‌ڵێنی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كارخانه‌یان به‌ كرێكاران داوه‌ به‌ڵام هه‌تا ئێستا به‌ داخراوی ماوه‌ته‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ لانیكه‌م ١٥٠٠ كرێكار له‌و كارخانه‌یه‌ كاریان ده‌كرد كه‌ به‌ داخستی، سه‌رجه‌میان بێكار بوون.