ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و شیركتی موخابراتی شاره‌كانی كرمانشا و سنه له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كرانی داواكارییه‌كانیان له‌به‌رده‌م بینای ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كرمانشا له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه و خانه‌نشینكراوانی موخابراتی كرمناشا به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م شیركه‌تی موخابراتی ئێران له شاری تاران خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون. له شاری سنه‌ش خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی موخابرات به كۆبوونه‌وه و به‌وتنه‌وه‌ی دروشم له‌به‌رده‌م ساختمانی شیركه‌تی مۆخابراتی ئۆستان، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وی ئاستی حهقدهستەکانیان و مه‌زایا و به‌كرده‌وه درهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی بوون.