فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی كرێكارانی گواستنه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی بیجاڕ
پێنجشەممە ۲۳-۰۴-۱۴۰۱   |  14-07-2022

لانیكه‌م ٣٥ كرێكاری په‌یمانكاری پڕۆژه‌ی دانانی لووله‌ و گواستنه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی شاری بیجاڕ بۆ ڕه‌شت له‌ ئوستانی گیلان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌ستی ٦ مانگی ڕابردوویان كۆبوونه‌وەی ئیعترازیان ئەنجام دا ‌. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ساختمانی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و ئیداره‌ی به‌رقی ناوچه‌یی ئوستانی گیلان ئه‌نجام دراوه‌ و هه‌تا كاتی بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه‌ هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌و ٣٥ كرێكاره‌ له‌ ڕێگای شێركه‌تێكی په‌یمانكاری و هاوكات به‌ چاودێری شێركه‌تی ئاوی ناوچه‌یی گیلان له‌و پڕۆژه‌یه‌دا سه‌رقاڵی كارن.