فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەسبەسەرکردنی لاوێک لە پیرانشار
هەینی ۲۴-۰۴-۱۴۰۱   |  15-07-2022

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی موعین ئەبووبەکری ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەر، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە. هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی موعین ئەبووبەکری و بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەریان کردووە.
دوای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی موعین ئەبووبەکری و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.