فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی ئۆستانی ئیلام
هەینی ۲۴-۰۴-۱۴۰۱   |  15-07-2022

دانیشتووانی ئۆستانی ئیلام له‌ ئاست كه‌می و گرانی ده‌رمان‌ ناڕازین و ده‌ڵێن: پاش بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ گران کردنی ٣٠ له‌سه‌ده‌ی ده‌رمان، نرخی سه‌رجه‌م ده‌رمانه‌كان له‌ دەواخانه‌كانی ئه‌و ئۆستانە به‌ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو چووه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌ و ده‌رمانه‌ ئاساییه‌كانیش چیتر ده‌ست ناكه‌وێت.
به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناڕازی، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێك به‌ ژیان و ته‌ندرووستی خه‌ڵك نادات و له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا و پاش بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ گرانكردنی ٣٠ له‌سه‌دی نرخی ده‌رمان و سووته‌مه‌نی، هه‌موو شتێك گرانبووه‌ و خه‌ڵك له‌ئاست ئه‌و باروودۆخه‌وە وه‌زاڵه ‌هاتوون. هه‌ر چه‌ند به‌رپرسانی ئۆستانی ئیلام ڕۆژی ڕابردوو به‌ڵێنی كردنه‌وه‌ی چه‌ندین ده‌رمانخانه‌ی نوێ و دابینكردنی ده‌رمانیان بۆ دانیشتووانی ئه‌و ئۆستانه‌ دابوو، به‌ڵام به‌وته‌ی هاووڵاتییان، ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی نه‌خۆشیان هه‌یه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنی ده‌رمان ناچارن سه‌ردانی ئۆستانه‌كانی دیكه‌ بكه‌ن و له‌م دۆخه‌ خراپه‌ ئابوورییه‌دا هه‌زینه‌یه‌كی زۆر ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشانیان.