ئازادی زیندانیەکی سیاسی لە زیندانی ناوەندی ماکۆ
دوشەممە ۲۷-۰۴-۱۴۰۱   |  18-07-2022

بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی ماکۆ بە ناوی جەماڵ ئارەش کە پێشتر بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان، سزای ساڵێک بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە پێ بەندی ئەلیکترۆنی لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ ئازاد کراوە.
جەماڵ ئارەش مانگی خەرمانانی ١٤٠٠ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ماکۆ دەستبەسەر و دوای یەک مانگ لێپرسینەوە ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕەزبەر بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ گوازرایەوە.