درێژەی ناڕەزایەتیەکان لە مەجارستان
دوشەممە ۲۷-۰۴-۱۴۰۱   |  18-07-2022

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، به‌هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی بووداپێست پایته‌ختی مه‌جارستان، بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته. ڕۆژی یەکشەممە خۆپیشانده‌ران پردی “مارگارت” له سه‌ر ڕۆباری “دانووب” و به‌شێكی زۆر له شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئابووری و له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركردنی یاسایه‌كی نوێ بۆ وه‌رگرتنی مالیاتی زیاتر له خه‌ڵك به ته‌واوه‌تی داخستووه و خۆپیشاندەران ڕایانگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بكرێت، به سه‌دان هه‌زار كه‌س كه داهاتی مانگانه‌یان سنوورداره ناچار ده‌بن ماڵیاتێکی زۆرتر به حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته بده‌ن.