ناڕەزایەتی بەربڵاوی داکۆکیکارانی پەنابەران لە بریتانیا دژی پلانی ڕواندا
دوشەممە ۲۷-۰۴-۱۴۰۱   |  18-07-2022

ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی بریتانیا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، به نیشانه‌ی پشتیوانی لە په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له دژی بڕیاری گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ وڵاتی ڕوواندا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
له شاره‌كانی “كهمبرۆیج”، “شێفێڵد”، “كۆڤێنتری”، “مه‌نچستر”، “لیدێرز” و “كاردیف” خۆپیشاندان به‌ڕێوه چووه و له به‌رانبه‌ر ناوه‌ندی دیپۆرت كردنه‌وه‌ی دوو فڕۆكه‌خانه‌ی شاری له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزاییان کرد و خوازیاری ڕاگرتنی پرۆسه‌ی ناردنی په‌نابه‌ران بۆ وڵاتی ڕوواندا بوون. شایانی باسه له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا بڕیاری ناردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه به‌شێوه‌ی نایاسایی هاتوونه‌ته ئه‌و وڵاته، بۆ وڵاتی ڕوواندا له ئه‌فریقا واژۆ كرد.