فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

لیدان و شکەنجەی لاویکی کورد لەلایەن هیزە ئینتزامیەکانی رژیمەوە
سێشەممە ۲۸-۰۴-۱۴۰۱   |  19-07-2022

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، هێزە ئینتزامییەکان پاسگای ١٣ی شاری قەزوین نزیک لە دادگوستەری نەواب، لاوێکی کوردی خەڵکی قەزوین بە ناوی” م. غیاسوەند “یان بە سەختی داوەتە بەر لێدان و ئەشکەنجە و دواتر بۆ ناو پاسگاکەیان گواستووە و لەوێش دیسان داویانەتە بەر لێدان بە شێوەیەک لە چەندین پلیکانەوە فڕێیان داوەتە خوار و ئێسکی سەر گۆنای شکاوە.
“م. غیاسوەند” تەمەن ٣٤ ساڵ بە مەبەستی سەردانی پزیشک ویستوویەتی بچێتە شاری تاران، کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانی لەحاڵێکدا چاوەڕوانی تاکسی بووە، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی رژیمەوە بە توندی دراوەتە بەر لێدان و بێ ڕێزی پێکردن و سەرەڕای ئەوەی خوێن لە سەر و گوێیەوە بەربووە بەڵام تا بەیانییەکەی لە دەستبەسەرگەدا ڕایانگرتووە و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد بووە.