بەرێوە چوونی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە پاناما
سێشەممە ۲۸-۰۴-۱۴۰۱   |  19-07-2022

ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی پووشپه‌ڕ، خۆپیشاندانێکی ئێعترازی، لە دژی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی، له شاری “پاناماسیتی” پایته‌ختی پاناما بەرێوە چوو. خۆپێشانده‌ران شه‌قامه‌كانی پایته‌ختیان داخست و دژبه ده‌وڵه‌تی پاناما دروشمیان دا. هه‌رچه‌ند ده‌وڵه‌تی پاناما ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی واژۆ كردبوو، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنه‌كانی خۆی جێبه‌جێ نه‌كردووه و بۆ جارێكی دیكه خۆپێشانده‌ران ڕژانە سه‌ر شه‌قام و خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی و پێداویستییه‌كانی ژیان بوون.