به‌پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ده‌وڵه‌تی توركیه، دادگای باڵای ئه‌و وڵاته، بڕیاری ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردوغان سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ی له‌سه‌ر چوونه ده‌ره‌وه له په‌یماننامه‌ی پاڵپشتی كردنی ژنان له به‌رانبه‌ر توندووتیژی پەسەند کرد.
بە پێی ئەو رێککەوتننامەیە، وڵاتانی ئەندام پابەندن کە هەر جۆرە توندوتیژییەک، لە توندوتیژی زارەکییەوە تا توندوتیژی جەستەیی، دەستدرێژیکردنە سەر، کوشتنی نامووسی، لەباربردنی زۆرەملێ و هاوسەرگیری زۆرەملێ، لە یاسای وڵات‌دا بە تاوان بناسرێ و تاوانبار بۆ وه‌رگرتنی سزاكه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگا بكات. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌ردوغان ساڵی ڕابردوو به بڕیارێك وڵاته‌كه‌ی له كۆنوانسیۆنی ئیستانبۆڵی شۆرای ئه‌ورووپا كشانده‌وه و وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك ڕێكخراوه‌كانی مافی ژنان له به‌رانبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌دا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.