رۆژی چوارشەممە ٢٩ی پووشپه‌ڕ موحەمەد ڕه‌زا پوور ئبیراهیمی سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئابووری مه‌جلیسی ڕژیم ڕایگه‌یاند: “گه‌ڵاڵه‌ی زیاد کردنی ١٠ له سه‌دی حه‌قده‌ستی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی ئابووری مه‌جلیسه‌وه، ده‌وڵه‌ت ناچار ده‌بێت لایه‌حه‌ی په‌سه‌ندكراوی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سندووقی خانه‌نشینكراوان و شۆرای باڵای كار به‌كار بێنێت و بۆ جارێكی دیكه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی خانه‌نشینكراوان بڕیاری نوێ بدات. جێگای ئاماژه‌یه كه خانه‌نشینكراوانی ئێران ماوه‌ی ساڵێکە له ئاست زیادکردنی ١٠ له‌سه‌دی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن و ده‌ڵێن: حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدایه و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیانن.