ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی ئوستانه‌كانی ئیلام و كوردستان ڕایانگه‌یاند: ڕێژه‌ی تووشبووان به ویروسی كۆرۆنا تا ڕاده‌یه‌كی مه‌ترسیدار به‌رزبووه‌ته‌وه و داوایان له هاووڵاتییان كردوە ڕێكاره‌كانی پێشگیری بگرنه‌به‌ر.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێژه‌ی تووشبووان له پارێزگای ئیلام بۆ ٧٢ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و كه‌سێكیش گیانی له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها له ئۆستانی كوردستانیش به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێكخراوه‌ی بێهداشت و ده‌رمان هۆشدارییان داوه‌ته خه‌ڵك كه ماسك و ده‌ستكێش به‌كاربێنن و به‌ساڵاچووان له هاتووچۆی غه‌یره زه‌روور له شوێنه گشتییه‌كان خۆبپارێزن. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٥٨ كه‌س له ئۆستانی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون كه ٣٢ كه‌سیان به‌سته‌ری كراون و ٥ كه‌سیان له “ئای.سی.یوو” له ژێر چاودێری پزیشكیدان.