مانگرتنی شۆفێره‌كانی شێركه‌تی فوولادی خووزستان
شەممە ۰۱-۰۵-۱۴۰۱   |  23-07-2022
ژماره‌یه‌ك له شۆفێره‌كانی به‌شی گواستنه‌وه‌ی شێركه‌تی فوولادی خووزستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ له ناڕه‌زایه‌تی به گیروگرفتی بژێوی ژیانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت. كرێكارانی مانگرتووی ئه‌و شێركه‌ته، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌سه‌ر كه‌می ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان و چه‌ند كێشه‌یه‌ك له بژێوی ژیانیان، داوایان له لایه‌نی پێوه‌ندیدار كردووه كه كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكات به‌ڵام هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن هیچ به‌رپرسێكی ڕژیمه‌وه وڵامی داواكارییه‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه.