كوژران و ونبوونی ٢٣ كه‌س به‌هۆی لافاو له ئۆستانی فارس
شەممە ۰۱-۰۵-۱۴۰۱   |  23-07-2022
ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ و هاتنی لافاو له شارستانی “ئێستێهبانات” ٢٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه یان بریندار و یان ونبوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی هاتنی لافاو له رۆژهەڵاتی پارێزگای فارس تا ئه‌م كاته ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون و ٨ كه‌سی دیكه‌ش ونبوون و چاره‌نووسیان نادیاره. شایانی باسه كه له‌و ڕووداوه‌دا ٥١ بنه‌ماڵه و ٧٥ كه‌س و ١٥ ئۆتۆمبێل له نێو لافاودا گیریان خوارد بوو كه به‌شێكی زۆریان ڕزگاریان بوو.