فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژه‌ی ناڕەزایەتیەکان له‌ پاناما
شەممە ۰۱-۰۵-۱۴۰۱   |  23-07-2022

خەڵکی زه‌حمه‌تكێش و وەگیانهاووی پاناما له‌ماوه‌ی یه‌ك حه‌وته‌ی ڕابردوودا درێژمه‌وداترین مانگرتنی خۆیان له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گرانی سووته‌مه‌نی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی پێداویستییه‌كانی ژیان به‌ڕێوه‌برد و خۆپێشانده‌ران له‌شاری “سانتیاگۆ دۆ وێراگوس” له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، تا ئه‌م كاته‌ دانووستانه‌كان له‌ نێوان یه‌كیه‌تییه‌ كرێكاری و ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه‌. وڵاتی پاناما له‌ بواری هه‌ڵاواردندا یەکێک لە خراپترین دۆخی له‌ نێوان وڵاتانی دونیادا هه‌یه‌ و ١٠ له‌سه‌دی حه‌شیمه‌تی ئه‌و وڵاته‌ نێوه‌ی داهاتی پانامایان له‌ده‌ستدایه‌ و زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌ هه‌ژاریدا ده‌ژین. خۆپێشانده‌ران ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت و هه‌بوونی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئامریكا له‌و وڵات نیشانداوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ خه‌ڵكی ناڕازی ئاڕژانتینیش له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و سیاسه‌ته‌ نیئۆلیبڕالییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته‌ ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان بەرێوە برد.