گواستنەوەی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی تارانەوە بۆ ئێڤین
دوشەممە ۰۳-۰۵-۱۴۰۱   |  25-07-2022
ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژ، لانیکەم ٤٨ زیندانیی سیاسی لە زیندانی تارانی گەورە بەبێ ئاگادارکردنەوە لە ناکاو بۆ زیندانی ئێڤین گوازرانەوە. بە پێی راپۆرتەکان ئەو بەندکراوانە لە هۆڵەکانی ١ و ١٠ی بەندیخانەی تارانی گەورە بۆ بەندی گشتی ٦ی بەندیخانەی ئێڤین گوازراونەتەوە و تا ئێستا لە مافی پەیوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ دەرەوەی زیندان بێبەش کراون.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی پووشپەر، زیندانیانی سیاسی زیندانی قەرچەکی وەرامین بۆ زیندانی ئێڤین گوازرانەوە.