دەسبەسەر کرانی هاولاتیەک لە پیرانشار
سێشەممە ۰۴-۰۵-۱۴۰۱   |  26-07-2022
هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی بەختیار مستەفاپوور کە کۆتایی حەفتەی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی شەممە ١ی گەلاوێژ، لە یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری پیرانشارەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازراوەتەوە.بەختیار مستەفاپوور خەڵکی گوندی سەگرکان ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیمەوە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان دەستبەسەر کراوە .