مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داری نه‌یشابوور
چوارشەممە ۰۵-۰۵-۱۴۰۱   |  27-07-2022
ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاره‌داری نه‌یشابوور له بەر جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
كرێكارانی شاره‌داری نه‌یشابوور به‌هۆی نەدەنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان تووشی كێشه‌ی بەرێچوون بوون و له باروودۆخێكی نالەباردا ده‌ژین. به‌وته‌ی یه‌كێك له كرێكاران، ئه‌ندامانی شۆرای شار و به‌ڕێوه‌به‌رانی شاره‌داری ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێده‌ده‌ن و وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی هێشتا هیچ یه‌ك له داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه.