دەستبەسەر کرانی لاوێکی مەلەکشایی
پێنجشەممە ۰۶-۰۵-۱۴۰۱   |  28-07-2022
لاوێکی خەڵکی شاری مەلەکشایی سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی حوجەت شێردڵ ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی لە گەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان لە شاری مێهران دەستبەسەر کرا.
بە پێی راپۆرتەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لە یەکێک لە پارکەکانی شاری مێهران حوجەت شێردڵیان دەستبەسەر کردووە و لە کاتی دەستبەسەرکردنی ناوبراو تەقەیان کردووە کە بووەتە هۆی برینداربوونی یەکێک لە پاسەوانەکانی پارکەکە. حوجەت شێردڵ دوای دەستبەسەرکران بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام گوازراوەتەوە.