ڕۆژی هەینی ٧ی گەلاوێژ، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا لانیکەم ٤ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار و ٦ کۆڵبەری دیکە لە کاتی هەڵهاتن بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە هەڵدێرەوە بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ٤ کۆڵبەر بە ناوەکانی عەلی بەهرامی، کۆسار خوسرەوی، حەیدەر خودکامە و دلاوەر فەرامەرزی لە بەشی سەر و لاقیانەوە بریندار بوون.
هەروەها شەش کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی لایق ئیسماعیل پوور، جەواد فەرامەرزی، سەعید مێهرەبانی، عەبدول عەبدی و شایان زەحمەتکێش لە کاتی هەڵهاتن و بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە لاق و دەست و پشتیان بریندار بووە.
ئەم ١٠ کۆڵبەرە بە مەبەستی پێڕاگەیشتنی پزیشکی گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە.
شایانی باسە لایق ئیسماعیل پوور، جەواد فەرامەرزی و حەیدەر خودکامە خەڵکی پاوە، عەبدول عەبدی خەڵکی نۆریاو و شەش کۆڵبەرەکەی دیکە خەڵکی گوندی تین سەر بە شاری پاوە بوون.