فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی سه‌راسه‌ری كرێكاران لە نیجریه‌
یەکشەممە ۰۹-۰۵-۱۴۰۱   |  31-07-2022

كرێكارانی وڵاتی نیجریه‌ ڕۆژی هه‌ینی ٧ی گه‌لاوێژ، بۆ سێیه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ داخرانی زانكۆكانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.
دوازده‌ ساڵ له‌مه‌و پێش حكوومه‌تی نیجریه‌ چه‌ند ڕێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ زانكۆكان واژۆ كردووه‌ و به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنانه‌ ده‌بێ مافه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆ له‌ بارودۆخی ئابووری جیاوازدا ڕه‌چاو بكرێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا حكوومه‌تی نیجریه‌ به‌ نووسینی گرێبه‌ستێكی نوێ، سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه‌ی پێشووی له‌ ژێر پێ ناوه‌ و له‌به‌رانبه‌ردا خوێندكارانی ئه‌و وڵاته‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕییوه‌ و زانكۆكان داخراون. له‌م پێوه‌نده‌دا یه‌كێتی كرێكارانی نیجریه‌ وه‌ك هاوپشتییه‌ك لە خوێندكارانی ئه‌و وڵاته‌ چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌ بردووه‌ و ماوه‌ی سێ ڕۆژه‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌.