فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سزای لەسێدارە دانی هاولاتیەک لە کرمانشا
دوشەممە ۱۰-۰۵-۱۴۰۱   |  01-08-2022

سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرمانشا بە ناوی ئەیووب میرزایی تەمەن ٢٩ ساڵ بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژ، لە بەندیخانەی ناوەندیی دێزڵئاوای ئەو شارە بەکردەوە دەرهات.

ئەیووب میرزایی دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی ڕژیمەور سزای سێدارەی بە سەردا سەپا. بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا حوکمی ئیعدامی شەش زیندانی لە بەندیخانەکانی کرمانشا، ورمێ و سنە جێبەجێکراوە کە دوو کەسیان ژن بوون.