ناروونی چارەنووسی هاولاتیەکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی کامیاران
دوشەممە ۱۰-۰۵-۱۴۰۱   |  01-08-2022
دوو مانگ بەسەر دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی پاڵنگانی کامیاران بە ناوی داریوش مەهدی زادە تێ دەپەڕێت و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
داریوش مەهدی زادە مانگی جۆزەردان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە ڕاگیراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ داریوش مەهدی زادە لەبەردەستدا نییە. هەروەها ناوبراو لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.