موژگان کاووسی لە مافی وەرگرتنی پاسپۆرت بێبەش کراوە
دوشەممە ۱۰-۰۵-۱۴۰۱   |  01-08-2022

موژگان کاووسی بەندکراوی سیاسی پێشووی کورد سەرباری ئەوەی سزای چوونەدەرەوەی وڵات لەسەری هەڵگیراوە، بە بیانووی وەرگرتنی پاسپۆرت لەلایەن هاوژینەکەیەوە ڕێگری لێدەکرێت.
موژگان کاووسی بەندکراوی سیاسی پێشوو، لێکۆڵەر و چالاکی بواری مافەکانی کەمایەتییەکان کە دوای ٢١ مانگ لە بەندیخانە ئازاد کرا، دوای ئازادبوونی لە بەندیخانە و سەردانی ناوەندەکانی وەرگرتنی پاسپۆرت، ئاگادار کراویەوە کە مافی چوونە دەرەوە لە سنوورەکانی ئێرانی لێ زەوت کراوە.
موژگان کاووسی خەڵکی کەلاردەشت ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٠ دوای تێپەڕاندنی ٢١ مانگ لە سزای ٢ ساڵ بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی کەچوویی شاری کەرەج ئازاد کرا.