فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەترسی وشکبوونی ڕووباری گادەر لە شاری شنۆ
دوشەممە ۱۰-۰۵-۱۴۰۱   |  01-08-2022

کۆماری ئیسلامی لە شاری شنۆ بە بیانووی ئاوەدانکردنەوە و خیزکردنی ڕێگاوبانەکان خیزێکی زۆری لە ڕووباری گادەر راگویستوە. ئەوەش بووەتە هۆی قووڵبوونی زیادە لە حەددی ئەو ڕووبارە.
خەڵک سەبارەت بەو بابەتە نیگەرانن کە ئاوی ڕووباری “گادەر” کەمی کردووە و لە ئاکامدا بەرەو وشکبوون دەچێت و پیشە کشتوکاڵییەکانیش کە بە ئاوی ئەو ڕووبارە ئاودێری دەکرێن، خەریکە لەنێو دەچن.
چەند ساڵە خەڵکی گوندەکانی “دێشەمس، حەسەن نووران و سەرگیز” لەسەر ئاوی چۆمی گادەر کێشەیان هەیە کە هەتا ئێستاش چارەسەر نەکراوە و بەرپرسانی ڕیژیم بەئەنقەست درێژە بەو کێشەیە دەدەن. بە پێی زاییارییەکان سەبارەت بە کەمکردنی ئاوی “گادەر” خەڵکی ئەو گوندانە تووشی کێشە بوون. بێ‌ ئاوی و وشکبوونی سەرچاوەکان بوونەتە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر ژیانی گیانلەبەر و مرۆڤەکان کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی خۆی سەبەبکاری سەرەکی هەموو کێشەو گرفتانەیە.