فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

به‌ڕێوه‌چوونی دوو كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ به‌رانبه‌ر ئوستانداری خووزستان
دوشەممە ۱۰-۰۵-۱۴۰۱   |  01-08-2022

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی گه‌لاوێژ ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی گرووپی میللی فوولادی ئه‌هواز هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ كادره‌ درەرمانیەکانی نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌رەمی” خووزستان له‌ به‌رانبه‌ر ساختمانی ئوستانداری خووزستان كۆبوونه‌وه‌.
كادره‌ ده‌رمانییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌رەمی” ئه‌هواز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دوا كه‌وتنی حەقدەستەکانیان و جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانی دیكه‌یان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌ و هه‌روه‌ها كرێكارانی گرووپی میللی فوولادی ئه‌هواز به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئوستانداری خووزستان، خوازیاری زیاد كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، باشتر بوونی بارودۆخی ژیان و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و كارخانه‌یه‌ بوون.