فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی داروگه‌ر له‌ شاری ڕه‌شت
دوشەممە ۱۰-۰۵-۱۴۰۱   |  01-08-2022

كرێكارانی شێركه‌تی داروگه‌ر له‌ شاری ڕه‌شت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی گه‌لاوێژ به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نارەزایەتی خوازیاری وەرگرتنی حه‌قده‌ستی ٤ مانگی وەدواخراوی ڕابردوو و حه‌قی بیمه‌كانیان له‌ لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شێركه‌ته‌وه‌‌ بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كرێكارانه‌ كه‌ له‌ به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و شێركه‌ته‌دا خه‌ریكی كارن، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠١ی هه‌تا ئێستا هیچ جۆره‌ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و حه‌قی بیمه‌كانیانیش نەدراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته‌ چه‌ندین جار له‌ لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و كارخانه‌یه‌وه‌‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركرانیان لێ كراوه‌ و به‌ هۆكاری نه‌زانراو له‌ ئێستادا كار له‌ به‌شی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و شێركه‌ته‌ وه‌ستاوه‌.