گیان لەدەستدانی مندالێکی کار لە بۆکان
سێشەممە ۱۱-۰۵-۱۴۰۱   |  02-08-2022

منداڵێکی کاری خەڵکی بۆکان بە ناوی ماردین سڵامەتیان تەمەن ١٠ ساڵ کە هەفتەی ڕابردوو لە شوێنی کارەکەی و بە هۆی ئاگرکەوتنەوە جەستەی سووتابوو، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژ بە هۆی قووڵی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ بەداخەوە گیانی لەدەست دا.
ماردین سڵامەتیان ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو ٥ی گەلاوێژ، لەگەڵ وەستا کارەکەی بە ناوی زانیار تاران لە کاتی کار لە میکانیکیەک لە گەڕەکی میراوای بۆکان بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە شوێنی کارەکەیان ٨٥لەسەدی جەستەی سووتابوو.
جێگای ئاماژەیە کە زانیار تاران وەستا کاری ئەو منداڵەش ٣٥ لەسەدی جەستەی سووتاوە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.